ICS کۆمپانیایه‌کی پسپۆره له بوواری لێدووان و دابینکردنی به‌رنامه‌ی بلاوکردن له باره‌ی چالاکییه‌کانی وه‌رزشی.
ئێمه ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ لێدووانی ستودیۆیی له “ده‌ره‌وه‌ی په‌خش”(off-tube)پێشکه‌ش بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که بلاوکار بۆ ده‌رکه‌وتنی ده‌نگێکی ڕه‌سه‌ن وێنه‌یان وه‌کو سهرچاوایهکی به‌کار بهێنن. بۆ ڕاگه‌یاندنی په‌خشی فه‌رمی و بازارکاری ئێمه ده‌توانین له‌گه‌ل خاوه‌ن مافه‌کانه‌وه کار بکه‌ین.
بۆ کۆمپانیاکانی گره‌و بۆ زیاترکردنی ئه‌زمونی گره‌وکردن و هاندانی punting ی ناو یاری، لێدووان گرنگه. به‌ڵام خزمه‌تگوزاریی جه‌ماوه‌ریی ته‌له‌فۆنی و به‌رنامه‌کانی ڕادیۆش بۆ ئه‌م ئامانجا گونجاوه.
له‌گه‌ل لیگی پرۆمییهری ئینگیلته‌ره و لیگی پاله‌وانان و لیگهکانیتری تۆپی پێ له ئه‌وروپا له باره‌ی هه‌موو یارییهکانێ له پێشبرکهکانی تۆپی پێی ناوده‌وله‌تی لێدووانی سه‌ربه‌خۆ پێشکه‌ش ده‌که‌ین. به سایه‌ی شه‌ریکاتی GBI به زمانه‌کانی پێویست بلاوکاریی فه‌رمیی پێشبرکهکانی ئه‌سپ سواری له ئینگیلته‌ره ده‌که‌ین و له باره‌ی چالاکییه گرینگه‌کانی وه‌رزشیی وه‌کو جامی جیهانی Rugby و Ashes Cricket لێدووان ده‌که‌ین.
ئێمه ده‌توانین به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وان و سه‌رنجراکێش ده‌قه‌کانی پر زانیاری و دلخۆشکه‌ر خوله‌ک به خوله‌ک شیرۆڤه بکه‌ین. بۆ هه‌ر یارییه‌ک نزیکه‌ی 60 تازه‌کردنه‌وه، هه‌موو ڕووداوی کلیلی وه‌کو گۆل، کارتی سوور ئو کارتی زه‌رد و هتد. پێشکه‌ش ده‌کرێن. هه‌روه‌ها ئێمه ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندییه گرینگه‌کانی یارییه‌کان وه‌کو تاکتیک و فۆرم و ماوه‌ی یاریکردنی باش یا خراپ و بریاره‌کانی ناوبژیوانیی یاری ده‌که‌ین.
له هه‌مان کاتدا به‌رنامه‌ی تۆپی پێمان Football Live هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه و یه‌کشه‌مبه پاشنیوه‌رۆ ڕاپۆرت و پێشبینیی یارییه‌کانی هه‌موو لیگه گرنگه‌کانی ئه‌وروپا پێشکه‌ش ده‌کات.